مەراسیمی ناساندنی "زانیارینامەى پارێزگاى هەڵەبجە" ئەنجامدرا
مەراسیمی ناساندنی "زانیارینامەى پارێزگاى هەڵەبجە" ئەنجامدرا
  2026/02/06     62 جار بینراوە    


بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە نووسەر و کەسایەتیی و بەرپرسی ئیداریی،  مەراسیمی ناساندنی "زانیارینامەی پارێزگای هەڵەبجە" دەستی پێکرد..

ئامادەکردنی "زانیارینامەی پارێزگای هەڵەبجە" کاری هاوبەشی نێوان ڕێکخراوی خاڵ و زانکۆی هەڵەبجەیە،  سەرمایەداری نیشتیمانی بەڕێز شێخ عەلی شێخ عیزەدیین پاڵپشتی دارایی بۆ دابینکردووە.

هەر لە مەراسیمەکەدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوان، سوپاسی ستافی ئامادەکاری پرۆژەی "زانیارینامەی پارێزگای هەڵەبجە" دەکات

بەڕێز حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیریی و لاوان سوپاس و پێزانین دەبەخشێتە، بەڕێز م. تۆفیق کەریم، سەربەرشتیاری گشتی پرۆژەی "زانیارینامەی پارێزگای هەڵەبجە".

هەروەها سوپاسی سەرجەم ئەو کەسانەی کرد، کە بەشداربوون لە سەرخستنی ئەم پرۆژە مەزنەدا.


بابەتی پەیوەندیدار

ڕێکخراوی خاڵ

خاڵ بۆ هزرو ڕۆشنبیرى، ڕێکخراوێکى قازانج نەویستە، لە لایەن دەستەیەک ڕۆشنبیر و نووسەرەوە ساڵى ٢٠١٥ لە سلێمانى دامەزراوە، هەوڵى وشیارکردنەوە و خزمەتکردنى کۆمەڵگەى کوردیى دەدات.

xalkurd.org - 2022
developed by KODTECH.NET & powered by microsoft azure