خاڵ دیجیتاڵ
ئێوارەی شەممە، ٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، لە شاری سلێمانی، وەفدێک لە ڕێکخراوی خاڵ کە پێکهاتبوون لە بەڕێز م. تۆفیق کەریم، بەرپرسی ڕێکخراو، و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی جێبەجێکردی خاڵ، سەردانی ڕێکخراوی زانست بۆ باس و توێژینەوەیان کرد.
وەفدی ڕێکخراوی خاڵ لەلایەن بەڕێز د. عومەر عەبدولعەزیز، بەرپرسی ڕێکخراوی زانست، و ژمارەیەک لە کارگێڕان پێشوازیان لێکرا.
لە ماوەی سەردانەکەدا، گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی ڕۆشنبیری و چاپەمەنیی هەرێمی کوردستان و چالاکییەکانی هەردوو ڕێکخراو کرا، هەروەها گرنگی هاوکاری و پێکەوە کارکردن لە داهاتوودا جەختی لەسەر کرا.