توێژەر: كازم ئەحمەد سەدرەدین، ماستەر لە جوگرافیا
پێشه‌كی
هه‌موو توێژینه‌وه‌یه‌ك پشت به كۆمه‌ڵێك خاسیه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی زانستی ده‌به‌ستێت، له پاڵ بابه‌تی بوون و گشتگیریی و پێشبینیكردن و وردی له ئه‌نجامه‌كان، ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراویش به‌یه‌كێك له خاسیه‌ته گرنگه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی داده‌نرێت، كارده‌ته سه‌ر ڕاده‌ی كوالێتی و متمانه‌داركردنی توێژینه‌وه‌كه و ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له هه‌ڵسه‌نگاندنی لایه‌نی زانستی و گه‌یشتن به ئاستێكی به‌رزی ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی، چونكه هه‌موو توێژه‌رێك بۆئه‌وه‌ی توێژینه‌كه‌ی باوه‌ڕپێكراو بێت و به‌شدار بێت له دروستكردنی بڕیاردا، ده‌بێت ڕاستییه‌تی باوه‌ڕپێكراوی تێدا ڕه‌نگبداته‌وه.
هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ك ناگات به ئاستی ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی هه‌تاوه‌كو (وردی، ڕاستی و دروستی، ڕاستگۆیی هزریی، دوركه‌وتنه‌وه له ده‌مارگیری و حه‌زوئاره‌زوی تاكه‌كه‌سی، هه‌روه‌ها بێلایه‌نی، بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجام و بڕیاردان) تێدابه‌رجه‌سته نه‌بێت، گرنگه توێژه‌ران وردبن له‌و داتا و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه جۆراوجۆره‌كانه‌وه وه‌ری ده‌گرن، پێش به‌كارهێنانیان شیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له هه‌ڵه و كه‌موكوڕی و بێ متمانه‌یی.
بۆ ناسین و گه‌یشتن به چه‌مكی ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی و ئه‌نجامێكی دورست، پلانی پەیپه‌ره‌كه‌مان دابه‌شكردووه بۆ سێ به‌ش، له به‌شی یه‌كه‌مدا ئاماژه‌مان به چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه داوه له‌ڕووی (گرنگی لێكۆڵینه‌وه، ئامانجی لیكۆڵینه‌وه، گرفتی لێكۆڵینه‌وه، گریمانه‌ی لێكۆڵینه‌وه، میتۆدی لیكۆڵینه‌وه، پلانی لێكۆڵینه‌وه).
به‌شی دووه‌ممان به‌سه‌ر سێ باس‌دا دابه‌شكردووه، له باسی یه‌كه‌مدا توێژینه‌وه‌ی زانستی و باسی دووه‌م 1:1چه‌مكی ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی له توێژینه‌وه‌ی زانستی، 1:2 چه‌مكی ڕاستییه‌تی، 1:3 چه‌مكی باوه‌ڕپێكراوی، 1:4 په‌یوه‌ندی نێوان ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی، باسی سێیه‌م 2:1 چۆن گرنتی ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی بكه‌ین له توێژینه‌وه‌ی زانستیدا؟ 2:2 چۆن ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی له توێژینه‌وه‌دا بنووسین؟. پاشان كۆتایی (په‌یپه‌ر)ه‌كه‌مان، به ئەنجامه‌كان و ڕاسپارده‌كان و لیستی سه‌رچاوه‌كان كۆتایی پێهێناوه.
به‌شی یه‌كه‌م/ چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه
گرنگی توێژینه‌وه:
بایه‌خی توێژینه‌وه‌كه له‌وه‌دایه، لایه‌نێكی گرنگ و پڕ بایه‌خی بابه‌تی ڕێبازی توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌خاته‌ڕوو كه (ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوییه وه‌ك یه‌كێك له خاسیه‌ته‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی)، به یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه گرنگه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی داده‌نرێت، كارده‌كاته سه‌ر كوالێتی و ناوه‌رۆكی هه‌ر توێژینه‌وه‌ك له هه‌ر بوارێكدا ئه‌نجام بدرێت.
ئامانجی توێژینه‌وه:
هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی كه ئه‌نجام ده‌درێت چه‌ند ئامانجێكی زانستی له‌خۆده‌گرێت، ئێمه‌ش له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا (ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی وه‌ك یه‌كێك له خاسیه‌ته‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی) ئامانجمان ناساندنی چه‌مكی (ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی)یه، هه‌روه‌ها ده‌رخستنی (ڕەهەندەكانی ڕاستیه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی)یه، به‌جێبه‌جێكردنی بابه‌ته‌كه به‌سه‌ر نامه‌یه‌كی ماسته‌ردا.
گرفتی توێژینه‌وه:
له كاره‌كه‌ماندا گرفتی جۆراوجۆر هاته پێشمان له‌وانه:
1. نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی پێویست به زمانی كوردی له‌سه‌ر بابه‌تی ڕاستیه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی.
2. بابه‌تی ڕاستیه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی بابه‌تێكی ئاڵۆزه، ئه‌م بابه‌ته له زۆر شوێن و جێگه‌دا تێكه‌ڵكراوه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كانی: ڕاستگۆیی(الصدق) و جێگیری(الثبات)، له‌كاتێكدا ڕاستگۆیی و جێگیری ئامرازن، ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی خاسیه‌تن.
3. ته‌نانه‌ت له‌و سه‌رچاوانه‌ی به زمانی عه‌ره‌بیش له‌به‌رده‌ستن ئه‌وانیش له زۆر شوێندا ئه‌م بابه‌ته‌یان تێكه‌ڵ به ڕاستی و و ڕاستگۆیی زانستی (الامانة العیلمیة)، كردووه.
گریمانه‌ی توێژینه‌وه:
گریمانه‌ی توێژینه‌كه‌مان له‌م خاڵانه‌دا ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
1. ڕاستیه‌تی باوه‌ڕپێكراوی، چ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌یه؟
2. ئایا ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی، له لایه‌ن توێژه‌رانه‌وه بووه به بابه‌تێكی گرنگ؟ توێژه‌ران هیچ بایه‌خێكیان پێداوه؟
3. ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی چه‌نده كار له جۆر و كوارلێتی توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كات؟
میتۆدی توێژینه‌وه:
به‌گشتی میتۆد، ئامرازێكی دیاریكراوه بۆ ئامانجێكی دیاریكراو له توێژینه‌وه‌ی زانستیدا، هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیش پشت به میتۆدێكی تایبه‌ت به خۆی ده‌به‌ستێت، لێره‌دا سوودمان له میتۆده‌كانی (وه‌سفی)مان وه‌رگرتووه، به‌م ڕێگایانه‌ی خواره‌وه:
1. ناساندن و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی چه‌مكی ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی.
2. ده‌رخستن و به‌راوردكردنی ڕاده‌ی ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی لە توێژینەوەی زانستیدا
پلانی توێژینه‌وه:
جگه‌له پێشه‌كی پلانی توێژینه‌وه‌كه‌مان دابه‌شكردووه بۆ دوو به‌ش، له به‌شی یه‌كه‌مدا ئاماژه‌مان به چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه داوه له‌ڕووی (گرنگی توێژینه‌وه، ئامانجی توێژینه‌وه، گرفتی توێژینه‌وه، گریمانه‌ی توێژینه‌وه، میتۆدی توێژینه‌وه، پلانی توێژینه‌وه). لە به‌شی دووه‌می توێژینەوەكەمان به‌سه‌ر سێ باس‌دا دابه‌شكردووه، له باسی یه‌كه‌مدا چەمكی توێژینه‌وه‌ی زانستی، باسی دووه‌م 1:1چه‌مكی ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی له توێژینه‌وه‌ی زانستی 1:2 چه‌مكی ڕاستییه‌تی، 1:3 چه‌مكی باوه‌ڕپێكراوی، 1:4 په‌یوه‌ندی نێوان ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی، باسی سێیه‌م 2:1 چۆن گرنتی ڕاستیه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی بكه‌ین له توێژینه‌وه‌ی زانستیدا؟ 2:2 چۆن ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی له توێژینه‌وه‌دا بنووسین؟ پاشان توێژینه‌وه‌كه‌مان، به ئه‌نجام و ڕاسپارده و لیستی سه‌رچاوه‌كان كۆتایی پێهێناوه.
به‌شی دووه‌م
باسی یه‌كه‌م: چەمكی توێژینه‌وه‌ی زانستی
هه‌ر له‌وكاته‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی پێی ناوه‌ته سه‌ر زه‌وی هه‌میشه ڕووداوه جۆراوجۆره‌كانی ژیانی بووه‌ته جێگه‌ی تێڕامانی هۆش و بیری داگیركردووه، به‌دوای لێكدانه‌وه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراودا گه‌ڕاوه هەتا به ڕاستی ڕووداوه‌كان بگات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته قۆناغ له دوای قۆناغ داهێنانی كردووه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ پشتی به بیرۆكه‌ی زانستی به‌ست و تێگه‌یشتنی زانستی هاته‌كایه‌وه، زانستیش "چالاكیه‌كی مرۆڤه كه ئامانجی تێگه‌یشتنی دیارده سروشتییه هه‌مه‌جۆره‌كانه له ڕێی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندی و یاسایانه‌ی كه كۆنترۆڵ و پێشبینی دیارده‌كان ده‌كه‌ن و په‌یبردنن به‌و ڕێگایانه‌ی كه گونجاون بۆ كۆنترۆڵ و پێشبینیكردنی دیارده‌كان، زانست چالاكیه‌كی ئاڕاسته‌كراوه به‌مه‌به‌ستی وه‌سف و پۆلێنی ئه‌و دیاردانه‌ی لێیان ده‌كۆڵێته‌وه، له‌وه‌ش زیاتر په‌یوه‌ندی نێوان دیارده جیاوازه‌كان ده‌دۆزێته‌وه، چونكه به‌ته‌نها تێگه‌یشتن له دیارده‌كان به‌س نییه بۆ به‌رقه‌راركردنی زانست"1.
زانست به خۆی و ئامانجه‌كانی كه (تێگه‌یشتن و پێشبینیكردن و كۆنترۆڵكردن) ده‌گرێته‌وه له وه‌سفكردنی دیارده‌كان، به‌وه‌ی چۆن له ڕووداو و دیارده‌كان تێبگه‌ین؟ پێشبینی مرۆڤ چیه بۆ داهاتووی دیارده‌كان؟ كه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌گات به كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كان و كۆنترۆڵكردنی دیارده‌كان.
زانست بۆ گه‌ڕان و ده‌رخستنی ڕاستی ڕووداوه‌كان پێشت به توێژینه‌وه ده‌به‌ستێت، "توێژینه‌وه له ڕووی زمانه‌و‌انییه‌وه، ماناكه‌ی بریتییه له داواكردن، گه‌ڕان، پشكنین، گه‌یشتن به‌وپه‌ڕی ڕاستییه‌ك له ڕاستییه‌كان، یان كارێك له كاره‌كان"2، هه‌ر په‌یوه‌ست به‌لایه‌نی زمانه‌وانی وشه‌ی (توێژینه‌وه) ئه‌م مانایانه له‌خۆده‌گرێت "(به‌دوایدا گه‌ڕا، پشكنی، هه‌ڵیكۆڵی، هه‌ڵیكه‌ند، به‌دوایداچوو)، ده‌شوترێت: وتوێژیان كرد، واته گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا كرد، هه‌ردووكیان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا كرد، هه‌وڵیدا ڕاسته‌قینه‌ی مه‌سه‌له‌كه بزانێت كۆیه‌كه‌شی له زمانی عه‌ره‌بیدا (الباحث)ه"3، له زمانی ئینگلیزی‌دا وشه‌ی"(Search) یان (Research)" 4 بۆ توێژینه‌وه به‌كاردێت.
توێژینه‌وه‌ش چه‌ندین پێناسه‌ی بۆ كراوه. هه‌روه‌ك توێژینه‌وه "ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌له كه توێژه‌ر له بابه‌ت كار و به‌ڵێننامه‌كه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات به‌و مه‌رجه‌ی ڕاپۆرته‌كه هه‌موو قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌خۆبگرێت هه‌ر له‌و كاته‌ی كه (بیرۆكه) بووه هەتا ده‌گات به ئه‌نجامه(تۆماركراو و ڕێكخراوه‌كان)، كه به سه‌لماندن و به‌ڵگه‌نامه و زانیاری(داتا) پشت ئه‌ستووره"1.
ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه گه‌ڕان و قوڵبوونه‌وه بێت له بابه‌تێكی دیاریكراو به‌شێوه‌یه‌كی زانستی، ئه‌وه توێژه‌ریش "ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌گه‌ڕێت به‌دوای ڕاستیه‌كی ئه‌وتۆدا، یان كۆشش ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ركه‌وتنی شتێكی تازه"2.
توێژینه‌وه‌ی زانستی وه‌ك بابه‌تێكی تێهه‌ڵكێش له هه‌ردوو چه‌مكی توێژینه‌وه(گه‌ڕان) چه‌مكی زانست، پێكدیت و له زمانی "ئینگلیزی‌دا وشه‌ی (Scientific Research)"3 بۆ به‌كاردێت.
مه‌به‌ست له توێژینه‌وه‌ی زانستی "كورتكردنه‌وه و پشكنینێكی ورده بۆ ئاشكراكردنی زانیاری و ئه‌و په‌یوه‌ندییه نوێیانه‌ی كارده‌كه‌نه سه‌ر گه‌شه‌كردنی دۆخی مه‌عریفیی و لێكۆڵینه‌وه‌كانی تر"4، یاخود توێژینه‌وه‌ی زانستی "ئامرازێكی زانستییه هۆیه‌كه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی دیاریكراو، به ڕێگه‌یه‌كی كورت و پوخت، به كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان ده‌گه‌ین به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دروست، به‌كاردێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان. له‌كاتی بوونی كێشه‌یه‌كی دیاریكراو، به‌هۆی چه‌ند ڕێسایه‌كی گشتی"5.
كه‌واتا توێژینه‌وه‌ی زانستی گه‌ڕانێكی ورد و زانستییه و به‌پێی یاسا و ڕێسایه‌كی دیاریكراو ئه‌نجام ده‌درێت، به‌گرتنه‌به‌ری ڕێبازێكی زانستی، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌ك یان گرفتێك كه ڕوویداوه یاخود ده‌شێت ڕووبدات له داهاتوودا.
توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌گشتی به‌دیهێنانی چه‌ند ئامانجێك له‌خۆده‌گرێت، "ئامانجی لێكۆڵینه‌وه له یه‌كێك له‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه ده‌رناجێت:
1. داهێنانی شتێك كه نه‌بووه، واته پێكهێنانی بابه‌تێكی نوێ.
2. زیندووكردنه‌وه‌ی كۆن، واته وردبینیكردنی بابه‌تێكی كۆن به ڕێگه‌یه‌كی زانستی نوێ.
3. ڕوونكردنه‌وه‌ی نادیار، واته تاوتوێكردن و ڕاڤه‌ی بابه‌تێك و دیاریكردنی هه‌ڵه‌كانی.
4. كۆكردنه‌وه‌ی بابه‌ته په‌رته‌وازه‌كان و ڕێكخستنیان.
5. فراوانكردنی بابه‌تێكی پوخت، یان كورتكردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی درێژ"1.
باسی دووه‌م:
1:1 ڕاستییه‌تی(المصداقیة) و باوه‌ڕپێكراوی(الموثوقیة)
ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی وه‌ك خاسیه‌تێك له توێژینه‌وه‌ی زانستیدا، له‌ڕووی زاراوه‌وه هاوتایه له‌گه‌ڵ وشه‌كانی (المصداقیة و الموثوقیة)ی عه‌ره‌بی "هه‌ر چه‌نده له سه‌ره‌تادا ئاره‌زوویه‌ك هه‌بوو بۆ كرانه‌وه له زمانی عه‌ره‌بیدا، به‌ڵام نه‌توانرا مانایه‌كی ورد بۆ هه‌ر دوو وشه‌كه دابتاشرێت، ئه‌وه‌بوو سوود له وشه‌ی (موثوق)ی عه‌ره‌بی وه‌رگیرا، وه‌ك هاومانایه‌ك بۆ وشه‌ی(Reliable)ی ئینگلیزی و وشه‌ی (صلاحیة) به وشه‌ی (Validity)ی ئینگلیزی"1، به‌ڵام له‌ڕاستیدا تاڕاده‌یه‌ك ئه‌و دوو ده‌سته‌واژه‌یه مانایه‌كی ورد و پڕ به پێستی وشه‌كه ده‌رناخه‌ن و نه‌نگییه‌ك له وه‌رگێڕانه‌كه‌دا هه‌یه، چونكه وشه‌ی "(المصداقیة) كه له زمانی كوردیدا وشه‌ی (ڕاستییه‌تی)"2، له زمانی ئینگلیزی‌دا وشه‌ی (Validity)"3 بۆ به‌كارهاتووه، هه‌روه‌ها "وشه‌ی (الموثوقیة)ی عه‌ره‌بی له‌زمانی كوردیدا وشه‌ی (باوه‌ڕپێكراو)" 4له "زمانی ئینگلیزی‌دا وشه‌ی (Credibility)"5 یان (Reliability)6، بۆ به‌كارهاتووه.
كه‌چی وشه‌ی (صلاحیة)، به‌پێی فه‌رهه‌نگی (ژیر) به‌واتایه‌كی نزیك له "(ده‌سه‌ڵات)"7، یاخود (چه‌سپاندن) دێت، ئه‌مه‌ش نابێت به هاومانایه‌ك بۆ وشه‌ی ڕاستییه‌تی، ڕه‌نگه په‌یوه‌ندی به خودی توێژه‌ریشه‌وه هه‌بێت، چونكه هه‌ر توێژه‌ره و به مانایایه‌ك گوزارشت له وشه‌كان ده‌كات و وشه‌كان به‌كارده‌هێنێت، به‌گشتی توێژه‌ران ڕوانگه‌یه‌كه‌ی هاوبه‌شیان نییه له‌و ڕووه‌وه.
هه‌رچی "ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوییه له توێژینه‌وه‌ی زانستیدا به گرنگترین ئه‌و خاڵانه داده‌نرێت، كه وه‌ك ڕێگه‌یه‌كی زانستی یه‌كلاكه‌ره‌وه ته‌ماشا ده‌كرێت، بۆ جیاكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی له توێژینه‌وه‌ی شكڵی"1
ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی له توێژینه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌یه، پشت به پێوه‌ری تایبه‌تمه‌ند ده‌به‌ستن، ئه‌گه‌ر به نموونه مێژوو وه‌ربگرین، ئه‌وا ده‌بێت "هه‌ندێك خه‌سڵه‌ت و بۆچوون هه‌یه و پێویسته لای هه‌موو توێژه‌رێك هه‌بێت به‌تایبه‌ت له بواری توێژینه‌وه‌ی مێژوویدا، ئه‌ویش بۆ دڵنیابوون له ڕاستی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه ناشێت و ناكرێت بخرێته‌وه ژێر تێبینی ڕاسته‌وخۆوه، ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ش بریتین له (وردی، ڕاستی و دروستی، ڕاستگۆیی هزریی، دووركه‌وتنه‌وه له ده‌مارگیریی و حه‌زوئاره‌زوی تاكه‌كه‌سی، هه‌روه‌ها بێلایه‌نی له‌ڕووی نه‌ژادی بیروباوه‌ڕه‌وه، بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجام و بڕیاردان)، هیچ گومانێك له بایه‌خی زانستی توێژینه‌وه‌ی مێژووی نییه ئه‌گه‌ر بنه‌ماكانی (وردی، بابه‌تی بوون، دروستی، ڕاستگۆیی و ئه‌مانه‌تی هزری، پێوانه‌ی چه‌ندێتی، په‌یبردن به په‌یوه‌ندییه‌كان و...هتد) له‌خۆ نه‌گرتبێت"2.
به‌گشتی له زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كاندا وشه‌ی ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی، به گوزارشتی جیاواز هاتووه له هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كاندا به ڕاستی و جێگیری، یاخود ڕاستگۆیی و نه‌گۆڕی هاتووه، به‌ڵام هه‌موویان گوزارشتن له‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندی به توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه هه‌یه و له هه‌ندێك شوێن وه‌ك خاسیه‌ت یان سیفه‌ت له‌هه‌ندێك شوێنی تر وه‌ك ئامرازێك له توێژینه‌وه‌ی زانستیدا به‌كارهاتووه، له ده‌روونناسی و په‌روه‌رده‌دا به تایبه‌ت له ڕێگاكانی (چاوپێكه‌وتن، فۆڕمی ڕاپرسی، تێبینیكردن، پێوه‌ر) وه‌ك ئامرازێك بۆ دڵنیابوون له ڕاده‌ی ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی به‌كارهاتووه، له هه‌ندێك بابه‌تی وه‌ك (مێژوو، جوگرافیا، كۆمه‌ڵناسی، ڕاگه‌یاندن ... هتد) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌ك ئامراز ده‌توانرێت سوود له‌و دووچه‌مكه وه‌ربگیرێت، كه‌چی ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی به‌شێكه له مه‌رج وخاسیه‌تی توێژینه‌وه‌ی زانستی، لێره‌دا به مانایه‌كی فراوانتر و گشتگیر تر له ئامرازی توێژینه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر خودی ئامرازه‌كانی توێژینه‌وه‌شدا جێبه‌جێ ده‌بێت.
1:2 چه‌مكی ڕاستییه‌تی
ڕاستییه‌تی له "زمانی ئینگلیزی‌دا به (Validity)"1 له فه‌رهه‌نگی ئۆكسفۆردی به‌ریتانیدا واهاتووه ڕاستییه‌تی "حاڵه‌تێكه له‌ڕووی یاسایی و فه‌رمییه‌وه قبوڵكراوبێت، یان حاڵه‌تێكه كه شتێكی لۆجیكی و ڕاست بێت"2 ڕاستیه‌تی له سیفه‌تدا (بریتییه له به‌راوردكردنی نێوان ئه‌وه‌ی كه ده‌وترێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له واقیعدا هه‌یه، به‌وه‌ی هەتا چه‌ند ئه‌وه‌ی ده‌وترێت و ئه‌وه‌ی له واقیعدا هه‌یه له یه‌كه‌وه نزیك وه‌یان هه‌مان ئه‌نجامیان هه‌یه، هه‌روه‌ها ڕستگۆیی ئاماژه‌یه بۆ به‌راوردكردن له نێوان ئه‌و شته‌ی كه ده‌پێورێت جا ئه‌و شته كه‌سێك یان ده‌زگایه‌ك یاخود هه‌ر شتێك بێت، كه بپێورێت، كه ده‌ڵێین ڕاستییه‌تی واتا ده‌بێت ئه‌نجامه‌كانی له‌یه‌كه‌وه نزیك بن)3. به‌ڵام ڕاستییه‌تی له پێوانه‌دا پێناسه‌كراوه به‌وه‌ی "پێوانه‌ی وردی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كات، كه كار له‌سه‌ر ئه‌نجام و كوالێتی(جۆریه‌تی) و چۆنایه‌تی توێژینه‌وه‌كه ده‌كات"4.
هه‌روه‌ها ڕاستییه‌تی زانستی "له توانای توێژه‌ر بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر كاروباره زانستییه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنیاندا خۆی ده‌بینێته‌وه، هه‌روه‌ها توانای توێژه‌ره له خستنه‌ڕووی بیرۆكه و زانیارییه‌كان به ڕێگه‌یه‌كی ڕاست كه ناوه‌ندگه‌راییه‌كه‌ی بریتییه له (شێوازی باش و ئاشكرا، ده‌ربڕینی سه‌ركه‌وتوو، پابه‌ندبوون به ڕێساكانی زمان و نووسین و داڕشتن دوور له ئاڵۆزكاری)"5.
ڕاستییه‌تی وه‌ك ئامرازێكی شیكاركردن، له شیكاری ناوه‌ڕۆكدا "به‌نده به شێوازی وه‌رگرتنی سه‌مپڵ و ئاستی نوێنه‌رایه‌تی كردنی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه، ڕۆشنی پۆلێنی ده‌سته‌كان و به‌رزی هاوكۆلكه‌ی جێگیری (باوه‌ڕپێكراوی)یه‌وه"6.
ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك "پشت به ڕاستییه‌تی ببه‌ستێت ئه‌وه له‌كۆتاییدا كۆمه‌ڵێك ده‌رئه‌نجامی باشی ده‌بێت كه یه‌ك ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندیی و گۆڕانكارییه ڕاستییه به‌رجه‌سته‌كرا‌و و مه‌عنه‌وییه‌كان، بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر له وڵاتێكدا توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ین، پشت به ڕاستییه‌تی ببه‌ستێت، له‌سه‌ر بابه‌تی (بێكاریی و به‌رئه‌نجامه‌كانی)، كه‌واتا له كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوونده‌بێته‌وه كه هۆكاری سه‌ره‌كی پشت تاوانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێكاری، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه توێژینه‌وه‌كه‌مان ڕاستییه‌تی تێدایه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی یه‌كده‌گرێته‌وه و توێژینه‌وه‌یه‌كه سه‌ركه‌وتووه، چونكه به‌ره‌نجامه‌كه‌ی و ئه‌وه‌ی له واقیعدا هه‌یه هه‌مان ئه‌نجامیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ هه‌مان توێژینه‌وه له ده‌ره‌نجامدا گه‌یشتین به‌وه‌ی كه خودی مرۆڤ به سروشت هه‌ر له ناخه‌وه حه‌ز به تاوان ده‌كات، ئه‌وه ده‌ڵێین نه‌خێر ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ڕاستییه‌تی تێدا نییه، چونكه عه‌قڵ و ڕاستی ئه‌وه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، هه‌موو مرۆڤێك به سروشت له ناخه‌وه ئاره‌زووی كوشتنی تێدابێت، كه واتا لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ڕاستیه‌تی تێدا نییه و لاوازه"1.
له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و پێناسانه‌ی سه‌ره‌وه، به جیاوازی ئه‌و وشانه‌ی گوزارشت له‌ڕاستییه‌تی ده‌كه‌ن، ده‌توانین بڵێین، ڕاستییه‌تی هه‌م خاسیه‌ته هه‌م ئامراز، له توێژینه‌وه‌ی زانستیدا جێگا و پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه له سه‌لماندنی ڕاستی و دروستی توێژینه‌وه‌دا، ڕاستیه‌تی به مانا فراوانه‌كه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر جۆر و كوالێتی توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌یه، ڕاده‌ی گرنگیی و ڕاستییه‌تی و توێژینه‌وه‌كه ده‌خاته‌ڕوو.
سه‌باره‌ت به جۆره‌كانی ڕاستییه‌تی لە توێژینەوەی زانستیدا، ئه‌وا ڕاستییه‌تی به‌سه‌ر جۆری جیاوازدا دابه‌شكراوه، هه‌ر چه‌نده ئه‌م دابه‌شكردنه جیاوازی هه‌یه لای زانایان و توێژه‌رانی بواره‌كه به‌تایبه‌ت لای قوتابخانه ده‌روونناسیه‌كان بەپێی ئه‌و پێكهاته زانستییه‌ی "زانایانی کۆمەڵه‌ی دەرونناسی ئەمه‌ریکی كردوویانه ڕاستییه‌تیان دابەشکردوە بەسەر چوار جۆردا (ڕاستییه‌تی ناوەڕۆک، ڕاستییه‌تی بونیادنان، ڕاستیه‌تی ئه‌زموونی، كه هه‌ردوو ده‌سته‌واژه‌ی پێشبینی دروست و پێکەوە به‌ستن كۆده‌كاته‌وه، هه‌رچی گه‌شه‌پێده‌رانی تاقیكاریی و توێژەرانی بواری پەروەردەییه ڕاستییه‌تیان دابەشکردووه بەسەر (ڕاستییه‌تی ڕواڵه‌ت، ڕاستییه‌تی لۆژیکی، ڕاستییه‌تی جیاكاریی و بەدەر لەشیکردنەوە و ئاڕاستەی گشتاندن، بەڵام ئەم دابەشكردنه ڕووبەڕووی ئاڵنگاری ئه‌وه دەبێتەوە كه لە مانا تەکنیکییەکەی دابشۆرێ"1
به‌ده‌ر له زانایانی ئه‌مریكی له زۆر توێژینه‌وه‌دا به‌شه‌كانی ڕاستییه‌تی(المصدقیة) له توێژینه‌وه‌ی زانستیدا، دابه‌شكراوه بۆ دووجۆری سه‌ره‌كی ئه‌وانیش:
1. ڕاستییەتی ناوەکی(المصداقیة الداخلیة): كه توانای ئامرازەکانه یان ئەو ڕێکارانەیه لە توێژینەوەکەدا بەکاردەهێنرێت و پێوانەی ئەوەی کە تۆ پێویست پێیه‌تی بی پێوی.
2. ڕاستییەتی دەرەکی(المصداقیة الخارجیة): ده‌ستبه‌جێ ده‌توانرێت ئەنجامەکان گشتگیر بکرێت لە دەرەوەی لێکۆڵینەوەكه.
هەردوو جۆری ڕاستییەتی پەیوەندییان بە هەڵسەنگاندنەوەی ڕاستییەتی لێکۆڵینەوەیەک یان ڕێوشوێنێکه‌وه هەیە"1، ده‌توانین له جۆره‌كانی ڕاستییه‌تیدا ئه‌وه بڵێین، كه ڕاستیه‌تی ناوه‌كی په‌یوه‌ندی به‌و هۆكارانه‌وه هه‌یه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕاستییه‌تی هه‌یه، به‌ڵام ڕاستییه‌تی ده‌ره‌كی، ئه‌نجامه‌كان له‌سه‌ر شوێن و كات ناوه‌ستن به‌ڵكو گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه‌یه.
1:3 چه‌مكی باوه‌ڕپێكراوی(الموثوقیة)
له فه‌رهه‌نگی ئۆكسفۆردی به‌ریتانیدا هاتووه باوه‌ڕپێكراوی "سیفه‌تێكه له‌وانه‌یه ڕاست بێت یان ڕاست نه‌بێت"1، هه‌روه‌ها باوه‌ڕپێكراوی له زمانی ئینگلیزی‌دا به‌رانبه‌ر به "وشه‌ی (Credibility)"2ی یاخود (Reliability) دێت، به‌وه پێناسه‌كراوه "باوه‌ڕپێكراوی ده‌كرێت پشتی پێ ببه‌سترێت به‌شێوه‌یه‌ك كه جێی باوه‌ڕ بێت"3.
باوه‌ڕپێكراوی له سیفه‌تدا به‌وه پێناسه ده‌كرێت كه "باوه‌ڕپێكراوی واتا پشتبه‌ستنه به هه‌واڵێك یان سه‌رچاوه‌گه‌لێك كه بڕوات وایه باوه‌ڕپێكراون. به‌ڵام ده‌كرێت باوه‌ڕپێكراویش نه‌بن"4 یان "ئاماژه بۆ ئه‌و ئاسته ده‌كات كه ده‌توانین پشتی پێببه‌ستین، له ئه‌نجامی پێوانه‌یی یان ژماردن یان تیبه‌تمه‌ندییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی شێوازێكی وردتر بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری دروست و ته‌واو له ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كاندا، ده‌توانین بڵێین تاقیكردنه‌وه‌كان پشتیان پێ ده‌به‌سترێت ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی كۆتاییه‌كه‌ی، دژیه‌ك نه‌بن، پێویستی به گۆڕانكاری نه‌بێ هه‌موو كات"5.
باوه‌ڕپێكراوی له پێوانه‌دا "به‌شێكه له ڕاستگۆیی له توێژینه‌وه‌ی زانستیدا، چونكه ڕاستگۆیی گره‌نتی جێگیری ده‌كات، باوه‌ڕپێكراوی له مانا گشتیه‌كه‌یدا ئه‌وه‌یه، ئه‌و تاقیكردنه‌وه و كارانه‌ی توێژه‌ر ده‌یكات، هه‌مان ئه‌نجام به‌ده‌سته‌وه بدات ئه‌گه‌ر هاتوو دووباره بكرێته‌وه به‌سه‌ر هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا له هه‌مان بارودۆخدا له كاتێكی جیاوازدا"6. ده‌توانین بڵێین، باوه‌ڕپێكراوی چ وه‌ك خاسیه‌ت یان وه‌ك ئامراز، ڕاده‌ی ئاستی به‌رزی ئه‌و زانیارییانه ده‌چه‌سپێنێت، كه له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه، وه‌ك پاڵپشتێك بۆ چه‌سپاندن و دووپاتكردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی ڕاستگۆیی داتا و زانیارییه‌كانی توێژینه‌وه‌كه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌نگه زانیاری هه‌بێت له توێژینه‌وه‌كه‌دا ڕاستبن، به‌ڵام واقیعی و باوه‌ڕپێكراو نه‌بن. ئه‌مه‌ش كارده‌كاته سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه، گومان ده‌خاته سه‌ر ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كان.
سه‌باره‌ت به جۆره‌كانی باوه‌ڕپێكراوی(الموثوقیة)، له توێژینه‌وه‌ی زانستیدا، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی "دوو جۆر باوەڕپێکراوی هەیە کە بەکاری دەهێنین لەکاتی هەڵسەنگاندنی متمانە لە تاقیکردنەوەدا. ئەوانیش:
1. باوەڕپێکراوی ناوەکی(الموثوقیة الداخلية): گونجانی پێوانەیه لە ناو خۆیدا.
2. باوەڕپێکراوی دەرەکی(الموثوقیة الخارجية): چەند پێوانەیه‌کی جیاوازە لە بەکارهێناندا"1.
1:4 ڕەهەندەكانی په‌یوه‌ندی نێوان ڕاستییه‌تی(المصداقیة) و باوه‌ڕپێكراوی(الموثوقیة)
په‌یوه‌ندی نێوان ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی په‌یوه‌ندیه‌كی یه‌كانگیره، له زۆر باردا یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن، زۆرجاریش ئه‌م دوو چه‌مكه به‌یه‌كه‌وه به‌كارده‌هێنرێن، زۆرترین نزیكایه‌تیان هه‌یه به‌ڵام خاڵی جیاوازیشیان هه‌یه، له هه‌ندێك سه‌رچاوه‌دا ڕاستییه‌تی به (ڕاستی یان ڕاستگۆیی) هاتووه و باوه‌ڕپێكراوی به (جێگیری) هه‌روه‌ك "ڕاستی؛ جێگیری له‌خۆده‌گرێت و ڕوویه‌كه له ڕووه‌كانی، ڕاستی گشتگیرتره له جێگیری، چونكه جێگیری ئامرازی توێژینه‌وه‌یه به‌ڵگه نییه بۆ ڕاستی ئامرازه‌كه، ڕه‌نگه نمره‌ی تاكه كه‌سه‌كان وه‌ك خۆی بێت و گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت، به‌ڵام نمره‌كه‌یان ڕاست نه‌بن و ئه‌و دیارده‌یه یان ئه‌و بواره نه‌پێوێت كه له بنچینه‌دا ئامرازه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌كراوه، هەربۆیه ده‌كرێت بڵێین، هه‌موو ئامرازێكی ڕاست به زه‌روره‌ت جێگیریشه، ئه‌گه‌ر فۆڕم یان پێوه‌ری ڕاست ئه‌وه بێت، كه پێویسته بپێورێت و به‌وردی گوزارشت له ئه‌دای ڕاسته‌قینه‌ی تاكه‌كه‌س بكات، ئه‌وا له‌هه‌مانكاتدا جێگیریشه، به‌ڵام فۆڕم یان پێوه‌ری جێگیری مه‌رج نییه به زه‌روره‌ت ڕاست بێت و ڕه‌نگه ئه‌ركێكی تر جێبه‌جێ بكات نه‌ك ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه پێویسته جێبه‌جێی بكات"1.
به‌گشتی په‌یوه‌ندی نێوان ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی له‌م "خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت:
1. باوه‌ڕپێكراوی به‌شێكه له ڕاستێتی و سیمایه‌كه له سیماكانی.
2. ڕاستێتی فراوانتر و گشتگیرتره له باوه‌ڕپێكراوی.
3. هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو، مانای وانیه به‌شێوه‌یه‌كی بنبڕ ڕاست بێت.
4. هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه ئه‌گه‌ر ڕاستیتی تێدابێت، ئه‌وا باوه‌ڕپێكراویشه"2.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو چه‌مكه په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، به‌ڵام جیاوازیشن "كاتێك ته‌ماشای ئه‌و دوو زاراوه‌یه ده‌كه‌ین وا هه‌ستده‌كه‌ین تاڕاده‌یه‌ك له‌یه‌كه‌وه نزیكن، به‌ڵام جیاوازیش له نێوانیاندا هه‌یه، چونكه ڕاستییه‌تی(المصداقیة) زاره‌وه‌یه‌كه تاڕاده‌یه‌ك قورستره، ئه‌گه‌ر وتمان بابه‌تێك ڕاستییه‌تی تێدایه واتا ئه‌و بابه‌ته له (%100) ڕاسته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسی خه‌ڵكی یان یاسا، یاخود باسی سه‌رچاوه‌ی زانیاری بكه‌ین، ئه‌وه باسی باوه‌ڕپێكراوی(الموثوقیة)ه ده‌كه‌ین، به‌وه‌ی چه‌نده ئه‌و بابه‌ته جێگه‌ی متمانه‌ن و ده‌توانرێت پشتیان پێ ببه‌سترێت، واتا ئه‌و بابه‌ت و سه‌رچاوانه‌ی كه باسی ڕاستییه‌تی ده‌كات ده‌بێت ته‌واو دڵنیاین له ڕاستییه‌تی، به‌ڵام له باوه‌ڕپێكراویدا ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه وه‌رمانگرتووه مه‌رج نییه له (%100) باوه‌ڕپێكراوبن، چونكه باوه‌ڕپێكراوی واتا پشتبه‌ستنه به هه‌واڵێك یان سه‌رچاوه‌گه‌لێك كه بڕوات وایه باوه‌ڕپێكراون، به‌ڵام ده‌كرێت باوه‌ڕپێكراویش نه‌بن، كه‌واته لێره‌دا جیاوازییه‌ك هه‌یه له نێوان هه‌ردوو چه‌مكی ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دوو وشه‌یه (مرادیف) هاومانای یه‌ك نین، به‌ڵكو (متقارب) له‌یه‌كه‌وه نزیكن"1.
باسی سێیه‌م:
2:1 شێوازه‌كانی زامنكردنی ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی له توێژینه‌وه‌ی زانستیدا
بۆئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كانمان ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی تێدابێت، پێویسته ئاماژه به‌شێوازه‌كانی گرنتی كردنی ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی بكه‌ین، هه‌تا بزانین چه‌نده گرنتی كردنی ئه‌م دوو چه‌مكه له توێژینه‌وه‌ی زانستیدا جێی بایه‌خی توێژه‌رانه له توێژینه‌وه‌كانیدا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌توانین پشت به‌م خاڵانه ببه‌ستێت:
1. ئه‌گه‌ر ویستت چه‌ند ئامرازێك به‌كاربهێنیت بۆ جیاوازی له نێوان سیفه‌ته ده‌روونییه‌كانی مرۆڤ یان ئاستی تایبه‌تمه‌ندی فیزیكی، ده‌بێت له توێژینه‌وه‌كه‌دا جیاوازییه ڕاسته‌قینه‌كه و ئه‌وه‌ی كه له ڕاستیدا هه‌یه زۆر له‌یه‌كه‌وه نزیك بێت هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌نگاوی توێژینه‌وه‌كه‌دا، له‌كاتێكدا كه پلان داده‌ڕێژین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین داتای ورد بۆ توێژینه‌وه‌كه ده‌بێت پشت به‌و سه‌رچاوانه ببه‌ستین كه ڕاست و دروستن و باوه‌ڕپێكراوی تێدا به‌رجه‌سته بووه.
2. هه‌میشه دڵنیابه له‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه له پێوانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌كاریان ده‌هێنیت، ده‌بێت ڕه‌سه‌ن و كوالێتییه‌كی به‌رز و سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌بێت، چونكه هه‌رچی توێژینه‌وه‌ی زانستییه، ده‌بێت پشت به‌و شێوازه ببه‌ستێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ویستت كۆمه‌ڵێك داتا له‌سه‌ر سیفه‌ته‌كانی كه‌سێتی كۆ بكه‌یته‌وه ئه‌وا ده‌بێت پشت به‌و ڕوونكردنه‌وانه ببه‌ستیت كه پێشتر زاناكان كۆكن له‌سه‌ری، واتا ڕاستن و جێگه‌ی متمانه و باوه‌ڕپێكراون، جگه‌له‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پرسیاری ورد له‌ناو توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌رژێنێت.
3. ئه‌گه‌ر ویستت ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ت گشتگیر بێت، ده‌بێت نموونه(سه‌مپڵ)ێكت هه‌بێت، هه‌موو لایه‌نه‌كانی جێبه‌جێ بكرێت به‌سه‌ر جوگرافیایه‌كی دیاریكراودا.
4. له‌كاتی كۆكردنه‌وه‌ی داتا و زانیاریه‌كاندا، ئاگاداری سه‌رچاوه‌ی متمانه‌پێكراو و باوه‌ڕپێكراو به، زۆر گرنگه ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ت ورد و ڕاست و به‌هێزبن.
5. هه‌وڵبده ئامرازه‌كانت به‌هێز و وردبن له هه‌موو هه‌نگاوه‌كانتدا، به‌وردی كار له‌سه‌ر توێژینه‌كه‌ت بكه‌یت، سوود له ئه‌زمونی كه‌سانی شاره‌زا وه‌ربگریت، له توێژینه‌وه‌كه‌تدا به‌شداریان پێ بكه‌یت.
6. له‌كاتی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری‌دا ئاگاداربه زانیارییه‌كانت له‌ڕووی كات(ز‌من)ه‌وه، زۆر كۆن نه‌بێت، واته نابێت جیاوازییه‌كی كاتی زۆر له نێوان توێژینه‌وه‌كه‌ت و سه‌رچاوه‌كاندا هه‌بێت، گرنگه ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه به‌كاریان ده‌هێنیت تازه و نوێبن، بۆئه‌وه‌ی بگه‌یت به ده‌ره‌نجامی هه‌م تازه هه‌م دروست"1.
2:2چۆنێتی نووسینی به‌شه‌كانی ڕاستیه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی له توێژینه‌وه‌دا‌ی زانستیدا
نووسینی به‌شه‌كانی ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی له توێژینه‌وه‌ی زانستیدا، كاتێك گرنگییه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت كه توێژه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت كراوه، "باشتر وایه له زۆر به‌شی توێژینه‌وه‌دا، ڕاستیه‌تی(المصداقیة) و باوه‌ڕپێكراوی(الموثوقیة) دیاری بكرێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه ده‌ركه‌وێت چه‌نده گرنگیتانداوه به‌م دوو فاكته‌ره له توێژینه‌وه‌كانتاندا و له لێكدانه‌وه‌تان بۆ ئه‌نجامه‌كان پشتان پێ به‌ستووه، ئه‌مه ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ناو ڕایگشتیدا باوه‌ڕپێكراویی و ڕاستییه‌تی زیاتر به لایه‌نی زانستی توێژینه‌وه‌كانتان ببه‌خشن. وه‌ك له خواره‌وه ڕوونكراوه‌ته‌وه:
پێداچونه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی: توێژه‌رانی تر چیان كردووه بۆ كۆنترۆڵكردن و باشتركردنی ڕێگاكان، بۆ مسۆگه‌ركردنی ڕاستیه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی
میتۆدناسی: چۆن پلانت داناوه بۆ توێژینه‌وه‌كه‌ت بۆ دڵنیابوون و مسۆگه‌ركردنی ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی، ئه‌مه به‌شی هه‌ڵبژێردراو و قه‌باره‌ی (سه‌مپڵ)، بارودۆخی ده‌ره‌كی، ته‌كنیكه‌كانی پێوانه‌كاری له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌نجامه‌كان: ئه‌گه‌ر هه‌ستای به ژماردنی ڕاستیه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی به‌هاكانی باس بكه، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه سه‌ره‌كیه‌كانی.
گفتوگۆكان: ئه‌مه به‌شی سه‌ره‌كییه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر باوه‌ڕپێكراوی و ڕاستییه‌تی ئه‌نجامه‌كان، ئایا له هه‌ر نموونه‌یه‌كی هاوشێوه‌دا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه؟ ئایا به‌های ڕاسته‌قینه‌ی شته‌كانن له‌هه‌مانكاتدا؟ ئه‌گه‌رنا، بۆچی؟
پوخته(ئه‌نجام): توێژه‌ر تووشی هه‌ندێك گیروگرفت ده‌بێت، له سه‌لماندنی ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی، له توێژینه‌وه‌دا به‌سوود ده‌بێت ئه‌گه‌ر باسیان بكات"1.
ده‌رئه‌نــجام
له ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌گه‌ین به‌م ئه‌نجامانه‌ی لای خواره‌وه:
1. به‌كارهێنانی چه‌مكی ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی به‌ستراوه به به‌كارهێنانه ڕه‌سه‌نه‌كه‌یه‌وه كه زمانی ئینگلیزییه، چونكه وه‌رگێڕانی وشه‌كه هه‌م له زمانی عه‌ره‌بی و هه‌میش له زمانی كوردیدا له‌لایه‌ن توێژه‌رانه‌وه چ وه‌ك ئامراز یان خاسیه‌ت وشه و گوزارشتی جیاجیای بۆ به‌كارهێنراوه، به‌نموونه وشه‌ی (Validity) له زمانی عه‌ره‌بیدا به (صدق، صلاحیة، المصداقیة) و له زمانی كوردیدا به (ڕاستگۆیی، ڕاستی، ڕاستییه‌تی) به‌كارهێنراوه، هه‌روه‌ها وشه‌ی (Reliable، Reliability، Credibility)، له زمانی عه‌ره‌بیدا به (الثبات، الموثوقیة) و له زمانی كوردیدا به (جێگیری، نه‌گۆڕی، په‌سه‌ند(په‌سه‌ندێیه‌تی) یاخود باوه‌ڕپێكراوی) به‌كارهێنراوه.
2. ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندی به ڕاستێتییه‌وه هه‌یه بابه‌تگه‌لی ڕاسته‌قینه و واقیعین، ته‌واو دڵنیاین له ئه‌نجامی ڕاستییه‌تیان، به‌ڵام ئه‌و بابه‌تانه‌ی باس له باوه‌ڕپێكراوی ده‌كه‌ن، ده‌شێت ڕاستبن یان هه‌ڵه، واتا هه‌موو ڕاستییه‌ك باوه‌ڕپێكراوه به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو باوه‌ڕپێكراوێك ڕاستییه‌تی تێدا بێت.
3. ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی، وه‌ك یه‌كێك له خاسیه‌ته‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی، پێویسته له هه‌موو توێژینه‌وه‌یه‌كدا، ڕه‌نگبداته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك له زانیاریی و ناوه‌ڕۆك و پلان و میتۆد و ئیقتیباس و ده‌رئه‌نجام و سه‌رچاوه‌كانیدا، ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی تێدا ڕه‌چاو نه‌كرابێت ئه‌وا ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كوالێتی و به‌هێزی و گرنگییه‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات ناتوانرێت وه‌ك توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی هاوسه‌نگ و بابه‌تی لێی بڕوانین.
4. ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی، چ وه‌ك خاسیه‌ت یان وه‌ك ئامرازی لێكۆڵینه‌وه، پێوه‌رن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی توێژینه‌وه‌ی زانستی، گه‌رچی ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی گشتگیرتره، له ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی وه‌ك ئامرازی توێژینه‌وه، چونكه ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی وه‌ك ئامراز، له چه‌ند بابه‌تێكی دیاریكراوی وه‌ك فۆڕمی ڕاپرسی و چاوپێكه‌وتن و سه‌رنجداندا، به‌رجه‌سته ده‌بێت، به‌ڵام ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی وه‌ك خاسیه‌ت، به‌سه‌ر ته‌واوی لایه‌نه جیاوازه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستیدا جێبه‌جێ ده‌بێت ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر خودی ئامرازه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستیشدا جێبه‌جێ ده‌بێت.
ڕاسـپارده‌كــان
لە كۆتایی توێژینەوەكەدا، پێشنیازی ئه‌م ڕاسپاردانه ده‌كه‌ین، كه دەكرێت بكرێنه بناغه‌ی بۆ توێژینەوەكان، بۆ ئه‌وه‌ی توێژه‌ران ڕاستییه‌تی باوه‌ڕپێكراوی له توێژینه‌وه‌كانیاندا ڕه‌نگبداته‌وه.
1. پێشنیاز ده‌كه‌ین توێژه‌ران، له توێژینه‌وه‌كانیاندا، گرنگی و بایه‌خی تایبه‌ت بده‌ن به بابه‌تی ڕاستییه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی، چونكه هه‌موو توێژه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی توێژینه‌كه‌ی باوه‌ڕپێكراو بێت و به‌شدار بێت له چارەسەركردنی كێشەیەك و دروستكردنی بڕیاردا، ده‌بێت ڕاستییه‌تی باوه‌ڕپێكراوی تێدابێت له دیسپلینی كاركردن و داتا‌و زانیاریی و سه‌رچاوه‌كانیدا.
2. ڕاستیه‌تی و باوه‌ڕپێكراوی وه‌ك خاسیه‌تێك له توێژینه‌وه‌ی زانستیدا، به پێوه‌ر و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی باش داده‌نرێت بۆ هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك، هەربۆیه پێویسته توێژه‌ران له توێژینه‌وه‌كانیاندا په‌یڕه‌وی له دروستیی و باوه‌ڕپێكراوی بكه‌ن.
3. پێشنیاز ده‌كه‌ین توێژه‌ران، دووربكەونەوە لە زانیاری و داتای فەیك لە توێژینەوەكانیاندا، وردبن بەدواداچوونی تەواو بكەن له وه‌رگرتنی ئه‌و داتا و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه جۆراوجۆره‌كانی وەك (كتێب، توێژینەوەكان، نامە و تێزە زانكۆییەكان، داموده‌زگا حكومییه‌كان و چاوپێكەوتن ... تاد)، شیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ن پێش به‌كارهێنانیان له توێژینه‌وه‌كانیاندا، بۆئه‌وه‌ی دووربن له هه‌ڵه و كه‌موكوڕی و بێ متمانه‌یی.
1. سه‌ركه‌وت جەمال محەمەد، ڕێبازی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌رونزانی و په‌روه‌رده‌یی، چاپی ئه‌لكترۆنی(pdf)، پاییزی 2020، لا15.
2. د. غازی عینایەت، ئاماده‌كردنی توێژینه‌وه‌ی زانستی(به‌كالۆریوس، ماسته‌ر، دكتۆرا)، و: به‌هره محەمەد عەلی، له بڵاوكراوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئارا بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی مه‌ڵبه‌ندی گشتی سلێمانی، چ2، سلێمانی، 2006 ، لا6.
3. حوسێن نزار فه‌یزوڵڵا، پوخته‌یه‌ك له ڕێبازی توێژینه‌وه، و: د. نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا خۆشناو، چاپخانه‌ی هێڤی، چ1، هه‌ولێر، 2016، لا8.
4. حەسەن مەحمود محەمەدی، ڕێزمانی ئینگلیزی ئاوێنه، له بڵاوكراوه‌كانی كتێبخانه‌ی زانیار، چ7، سلێمانی، 2013، لا385.
1. سادق ئه‌حمه‌د عوسمان ڕوستایی، فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبازی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستییانه، گۆڤاری په‌روه‌رده و فێركردن، لەبڵاوكراوەكانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره (9)ی ساڵی 2013، لا111.
2. صه‌ڵاحه‌دین ئه‌لهه‌واری، بنه‌ماكانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی، و: عباس محەمەد ئەمین، له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی نارین، چ1، هه‌ولێر، 2015، لا15.
3. محمد مسعد یاقوت، أزمة البحث العلمی فی مصر والوطن العربی، دار النشر للجامعات، ط1، مصر، 2007، ص11.
4. فاطمة عوض صابر، میرڤت علی خفاجة، أسس و مبادئ البحث العلمی، مكتبة و مطبعه الاشعاع الفنیة، ط1، اسكندریة، 2002، ص25.
5. د.كمال دشلی، منهجیة البحث العلمیة، مدیریة الكتب و المطبوعات الجامعیة، منشورات جامعة حماة، 2006، ص31.
1. ته‌ڵاڵ مه‌جزوب، و: مه‌ریوان عه‌بدول، ڕێبازی لێكۆڵینه‌وه و ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تیۆری و پراكتیكی، له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای توێژینه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی، چ1، هه‌ولێر، 2007، لا23
1. مركز الابحاث والمنشورات العلمیة والاوروبي، ESRPC، الموثوقیة و الصلاحیة، 28/6/2020، الموقع الكتروني
https://esrpc.com/ar/post/validity-reliability?fbclid=IwAR3NAm8L85tJhSpmk8hzYLsPLFdrXNGUEHyyzyUUlnVbQHCc9BYWAvwUAHg
2. ڕزگار كه‌ریم، فه‌رهه‌نگی ژیر، عه‌ره‌بی – كوردی، چاپخانه‌ی مه‌هارات، چ2، له‌بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای نه‌شری ئیحسان، تهران، 2007، لا640.
3. سه‌لام ناوخۆش، فه‌رهه‌نگی دوانه‌ی ئۆكسفۆردی ئینگلیزی-كوردی، كوردی-ئینگلیزی، چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری، چ3، هه‌ولێر، 2006، لا293.
4. ڕزگار كه‌ریم، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا693.
5. سه‌لام ناوخۆش، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا81.
6. سه‌لام ناوخۆش، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ، لا 293.
7 . ڕزگار كه‌ریم، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا336.
1 . الاوائل للخدمات التعلیمیه، الموثوقیة و صدق الدراسات فی الابحاث العلمیة، جمهوریة مصر العربیة، 2/9/ 2019، الموقع الكتروني
https://alawaael.com/%D8%A7%D9%84%D9%85%D9%88%D8%AB%D9%88%D9%82%D9%8A%D8%A9-%D9%88%D8%B5%D8%AF%D9%82-%D8%A7%D9%84%D8%AF%D8%B1%D8%A7%D8%B3%D8%A7%D8%AA-%D9%81%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D8%A8%D8%AD%D8%A7%D8%AB-%D8%A7%D9%84/?fbclid=IwAR0L6gzN78ofVHgPcTPs3e1WKf4XUBSXtUgBLfL2h5KEIo0YV_3NRXOe__4
2 . د. سابیر بۆكانی، میتۆدی توێژینه‌وه‌ی زانستی، چاپخانه‌ی چوارچرا، چاپی دووه‌م، سلێمانی، 2020، لا61.
1 . سه‌لام ناوخۆش، سەرچاوەی پێشوو، لا377.
2 . Stevenson, A. (Ed.). (2010). Oxford dictionary of English. Oxford University Press, USA
3. المجلة العربیة للعلوم و نشر الابحاثajsrp ، الموثوقیة و المصداقیة فی البحث العلمی، موقع الكتروني
https://ajsrp.com/%D8%A7%D9%84%D9%85%D9%88%D8%AB%D9%88%D9%82%D9%8A%D8%A9-%D9%88%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%B5%D8%AF%D8%A7%D9%82%D9%8A%D8%A9.html?fbclid=IwAR1VPLnBHd0j5oE2eMYwfrhd9mZRHGuRs_9FyCXGcr5SURXvohCDdl9kf4E
4. Heale, R., & Twycross, A. (2015). Validity and reliability in quantitative studies. Evidence-based nursing, 18(3), 66-67
5. د. غازی عینایەت، سەرچاوەی پێشوو، لا67.
6. د. سابیر بۆكانی، سەرچاوەی پێشوو ، لا91.
1 . المجلة العربیة للعلوم و نشر الابحاثajsrp ، الموثوقیة و المصداقیة فی البحث العلمي، الموقع الكترونی.
1 . حيدر إبراهيم ظاظا، درجة توافق دلالات صدق وثبات الاختبارات المقننة المستخدمة في رسائل الماجستير المقدمة في كليات التربية في الجامعات الأردنية مع دلالات صورها الأصلية، الأردن: عمادة البحث العلمي/ الجامعة الأردنية، 2011، صفحة 2400، جزء 38-2.
1 . ماكلويد ، شاول. "شاول ماكلويد." ببساطة علم النفس ، علم النفس ببساطة ، 1 يناير 1970، موقع الكتروني
https://ar.strephonsays.com/difference-between-validity-and-reliability#menu-1
1. Stevenson, A. (Ed.). (2010). Oxford dictionary of English. Oxford University Press, USA
2. سه‌لام ناوخۆش، سەرچاوەی پێشوو، لا 81.
3 . سه‌لام ناوخۆش، هه‌مان سه‌رچاوه، لا 293.
4 . الفرق بین الموثوقیة والمصداقیة/ الموثوقیة مقابل المصداقیه، 2017، من الموقع الكترونی ar.weblogographic
https://ar.weblogographic.com/difference-between-reliability-and-credibility-9707-9707
5 . ماكلويد ، شاول. "شاول ماكلويد." ببساطة علم النفس ، علم النفس ببساطة ، الفرق بین الصلاحیة و الموثوقیة، الموقع الكتروني.
https://ar.strephonsays.com/difference-between-validity-and-reliability
6 . مبتعث، للدراسات و الاستشارات الاكادیمیة، الثبات مفهومه و الطریق حسابه‌والعوامل المؤثرة فیه، الموقع الكتروني.
https://www.mobt3ath.com/dets.php?page=102&title=%D8%A7%D9%84%D8%AB%D8%A8%D8%A7%D8%AA%20_%D9%85%D9%81%D9%87%D9%88%D9%85%D9%87%20_%D9%88%D8%B7%D8%B1%D9%82%20_%D8%AD%D8%B3%D8%A7%D8%A8%D9%87%20_%D9%88%D8%A7%D9%84%D8%B9%D9%88%D8%A7%D9%85%D9%84%20_%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%A4%D8%AB%D8%B1%D8%A9%20_%D9%81%D9%8A%D9%87&fbclid=IwAR1jNqhqlYQcu8srZsz10jXoPOpjpnX-obaXIXyTsV4JZP2SQsQehLSn0mA
1 . ماكلويد ، شاول. "شاول ماكلويد. ببساطة علم النفس ، علم النفس ببساطة، مصدر السابق، الموقع الكتروني
https://ar.strephonsays.com/difference-between-validity-and-reliability#menu-1
1. د. سابیر بۆكانی، سەرچاوەی پێشوو، لا159.
2. مبتعث، للدراسات و الاستشارات الاكادیمیة، الثبات مفهومه و الطریق حسابه‌والعوامل المؤثرة فیه، الموقع الكترونی
https://www.mobt3ath.com/dets.php?page=102&title=%D8%A7%D9%84%D8%AB%D8%A8%D8%A7%D8%AA%20_%D9%85%D9%81%D9%87%D9%88%D9%85%D9%87%20_%D9%88%D8%B7%D8%B1%D9%82%20_%D8%AD%D8%B3%D8%A7%D8%A8%D9%87%20_%D9%88%D8%A7%D9%84%D8%B9%D9%88%D8%A7%D9%85%D9%84%20_%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%A4%D8%AB%D8%B1%D8%A9%20_%D9%81%D9%8A%D9%87&fbclid=IwAR1jNqhqlYQcu8srZsz10jXoPOpjpnX-obaXIXyTsV4JZP2SQsQehLSn0mA
1 . الفرق بین الموثوقیة والمصداقیة/ الموثوقیة مقابل المصداقیه، الموقع الكتروني ar.weblogographic
https://ar.weblogographic.com/difference-between-reliability-and-credibility-9707-9707
1. المجلة العربیة للعلوم و نشر الابحاث، الموثوقیة و المصداقیة فی البحث العلمی، ajsrp، الموقع الكترونی.
1 . الموثوقیة و الصلاحیة، مركز الابحاث والمنشورات العلمیهة والاوروبی، ESRPC، الموقع الكترونی
https://esrpc.com/ar/post/validity-reliability?fbclid=IwAR3NAm8L85tJhSpmk8hzYLsPLFdrXNGUEHyyzyUUlnVbQHCc9BYWAvwUAHg